وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بۆ ماوەی دوو رۆژ تاقیکردنەوەی فشار ئەنجام دەدەن، بۆیە ئەگەر هەیە لەم ماوەیەدا پچڕانی كارەبا ڕوو بدات.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: هەڵدەستین بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک، ئەم تاقیکردنەوەیە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە.
راشیگەیاند: ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینییە کە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت و ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی دوو ڕۆژی تاقیکردنەوە بۆ هەر پارێزگایەک کە تییایدا هاووڵاتییان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.
وەزارەتی كارەبا ئاگاداری هاووڵاتییانیشی كردەوە كە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەدا لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا هەیە.
تاقیکردنەوەكە لە پارێزگای هەولێر لە سبەی دووشەممە و دووسبەی سێشەممە دەست پێ دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.