ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا 647 بەربژێری لە پێشبڕکێی هەڵبژاردن دوورخستووەتەوە،هاوکات ئاماژەی بە گەڕانەوەی تەنها سێ بەربژێر کردووه، ئهویش بەپێی بڕیاری دادوەری.
كۆمیسیۆن جەختیشی لهوه ش کردەوە: کە ناکەونه ژێر هیچ فشارێکەوە و بڕیارەکانی دوورخستنەوە بەپێی یاسا دەردەچن.
ئهمڕۆ یهكشهممه 31ی ئاب، حەسەن قەبس راوێژکاری یاسایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووه : تا ئێستا 647 بەربژێریان لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکان دوورخستووەتەوە، لە کاتێکدا تەنها 3 بەربژێر بە بڕیاری دادگا گەڕێنراونەتەوە.
راشیگهیاندووه: بڕیارەکانی دوورخستنەوە بەپێی یاسا و لەسەر بنەمای زانیاریی وەرگیراو لە 13 دامەزراوەی ئەمنی و حکوومی وەک "دەستەی دەستپاکی و لێپرسینەوە و دادپەروەری"دەردەچن و هیچ فشارێکی سیاسییان لەسەر نییە.
ئاماژەی بەوەشداوه : کە هەر بەربژێرێکی دوورخراوە مافی ئەوەی هەیە لە ماوەی سێ ڕۆژدا تانە لە بڕیارەکە بدات و دەستەی دادوەری لە ماوەی 10 ڕۆژدا بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.