وەزیری بەرگریی ئەندەنوسیا رایگەیاند، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان ماڵی چەند سیاسەتمەدارێک له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه له‌ناوچه‌ی پشتێنه‌ی سه‌لامه‌ت تاڵانکرا، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تووڕه‌یی و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان دژی حکوومەت لە سەرانسەری وڵات‌دا .
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 31ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، سجافری سجامسۆئەدین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌نده‌نوسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: به‌دڵنیایی ئەفسەرەکان و تیمه‌كانی پۆلیس درێغی ناکەن لە گرتنەبەری رێوشوێنی تووند بەرامبەر بەو ئاژاوەگێڕ و تاڵانچییانەی کە چوونەتە ناو ناوچە تایبەتەکان یان دامەزراوەكانی حكوومه‌ت و تاڵانییان كردووه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه: كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه سه‌روماڵی هاووڵاتییان له ده‌ستی ئه‌و تاڵانچییانه بپارێزن كه به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵك و حكوومه‌ت ده‌گه‌یه‌نن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.