بە بڕیاری دادگا ژمارەیەک موڵکی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاوڤی دەستیان بەسەردا گیرا و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەیانفرۆشێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە دوای ئەوەی قەرزەکانی کۆمپانیای نالیا گەیشتە نزیک 92 ملیار دینار، لەسەر داوای ئەم وەزارەتە، 60 موڵکی کۆمپانیاکانی نالیا و چاڤی دەستیان بەسەردا گیراوە و لە زیادکردنێکی ئاشکرادا سەرجەم ئەم موڵکانە دەفرۆشێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو موڵکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لە چەندین پارچە زەوی، هۆتێل، کافتریا و کبینەی گەشتیاری و ... پێک هاتوون و مەبەستی وەرگرتنەوەی قەرز و سوودە کەڵەکەبووەکان کە ئێستا گەیشتووەتە بڕی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 66 هەزار و 350 دینار، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێن.
ئاشكراشی کردووە وەزارەت بۆ ئەم کارەی پشت بە بڕیاری سەرۆکایەتیی دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و دەستەی شارستانیی تێهەڵچوونەوە، تایبەت بە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی قەرزەکانی کۆمپانیای نالی دەبەستێت کە لە بەرژوەندیی وەزارەتی دارای و ئابووریدا یەکلایی کراوەتەوە و ئاماژەش بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی کردووە کە تایبەتە بە دانانی نیشانەی گلدانەوە لەسەر سەرجەم موڵکەکانی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.