Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 18:45

ئیمانوێل ماکرۆن: تاوەکو کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتییەکەم دەمێنمەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، نیازی نییە پێش کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دەست لە کار بکێشێتەوە. لێدوانەکەی ماکرۆن چەند رۆژێک پێش دانیشتنی پەرلەمان دێت بۆ دەنگدان لەسەر متمانەدان بە حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئابی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ فریدریش مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا، گوتی: "من باوەڕم بە دیموکراسی هەیە. دیموکراسی واتە خەڵک لەسەر بنەمای راسپاردەیەکی روون دەنگ دەدات. ئەو راسپاردەیەی گەلی فەرەنسا پێی بەخشیوم، نەک هیچ لایەنێکی دیکە، تاوەکو کۆتایی پابەندی دەبم".

ئەم لێدوانانەی ماکرۆن لە کاتێکدایە کە گرژیی سیاسیی نێوخۆیی لە فەرەنسا هەیە. فرانسوا بایڕۆ، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا رایگەیاندووە، رۆژی 8ـی ئەیلوول پەرلەمان دانیشتنێکی نائاسایی دەکات بۆ پرسی متمانەدان بە حکوومەت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.