Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 18:46

ئەمڕۆ 230 ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆل گەڕێنرانەوە عێراق

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 230 ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەكەی سووریا، گەڕێنرانەوە عێراق، بەمەش تا ئێستا نزیكەی 16 هەزار كەس لە كەمپەكەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، 230 ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆل بەرەو خاكی عێراق بەڕێكران كە ژمارەیان 839 كەس بوو.

ئەمە 29یەمین كاروانی گەڕانەوەی ماڵباتی چەكدارانی داعشە كە لە كەمپی هۆلەوە دەگەڕێنرێنەوە عێراق.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو: لە ماوەی 28 كاروانی رابردوودا نزیكەی 16 هەزار هاووڵاتی عێراقی لە كەمپی هۆلەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق.

کەمپی هۆل كە دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە سووریا، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە، بەشی زۆری ئەوانەی نیشتەجێی کەمپەکە ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.