Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 10:55

شێركۆ كەریم گەڕایەوە ریزی هەڵبژاردەی عێراق

کوردستان TV
100%

یەكێتی تۆپی پێی عێراق گەڕانەوەی شێركۆ كەریم ئەستێرەی كوردی پێشووی یانەی هەولێر و ئێستای یانەی زاخۆی بۆ ریزی پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراق راگەیاند.

یەكێتییەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانیەتی جامی شای تایلاند بڵاو كردەوە.

لە پێكهاتەكەدا ناوی شێركۆ كەریم ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر و ئێستای یانەی زاخۆی تێدایە.

پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراق بۆ پاڵەوانیەتی جامی شای تایلاند بریتییە لە (جەلال حەسەن، ئەحمەد باسل، فەهد تالب، رێبین سۆلاقا، مەناف جاسم، عەلی فائیز، زەید تەحسین، شێكۆ كەریم، فرانس بترس، ئەحمەد یەحیا، میرخاس دۆسكی، ئەمجەد عەتوان، ئوسامە رەشید، ئەمیر عەماڕی، كیڤن یەعقووب، سوجاد جاسم، یووسف ئەمین، ئیبراهیم بایش، بەشار رەسەن، ئەیمەن حوسێن، موهەنەد عەلی، ماركۆ فەرەج و مونتەزەر ماجید).

بڕیارە هەفتەی داهاتوو یارییەكانی پاڵەوانیەتی جامی شای تایلاند دەست پێ بكات كە چوار هەڵبژاردە بەشدارییان تێدا كردووە.

رۆژی پێنجشەممە 4/9/2025 هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆنگ كۆنگ دەبێتەوە، هەمان رۆژ هەردوو هەڵبژاردەی تایلاند و دوورگەی ڤیجی یاری دەكەن، براوەی هەردوو یارییەكە رۆژی 7ی مانگ لە یاریی كۆتاییدا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

وێنە: پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراق بۆ پاڵەوانیەتی جامی شای تایلاند:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.