ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ ، دووپاتی کردەوە کە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان تۆمارکردنی سەرپێچی دەیانگرێتەوە له تهواوی پارێزگاكانی عێراق، لەوانەش ئهو ئۆتۆمبێلانهی تابلۆی هەرێمی کوردستانیان پێوهیه و لهشارهكانی عیراقن.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 28ی ئاب،ئاژانسی ههواڵی "عێراق" بڵاویكردووهتهوه: عەقید حەیدەر شاکر محەمەد، بەڕێوبەری بەشی راگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق، راگەیاندووه: "ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای هاتوچۆ ژمارە 8ـی ساڵی 2019، تۆمارکردنی سەرپێچیەکانی هاتوچۆ لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەیانگرێتەوە، چونکە ئەم ئۆتۆمبێلانە عێراقین و لەسەر شەقامەکانی ئێمە دەڕۆن و دهبێت پابەندی یاسا بن."
ناوبراو گوتیشی: "گۆڕینەوەی زانیاری هەیە لەنێوان ئۆتۆمبێلەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، هەروەها لەگەڵ هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی بەشی بەدواداچوون و پەیوەندییەکان لە بارەگای بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.