Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 15:12

بۆمبێكی مەترسیداری هێشوویی لە حاجی ئۆمەران دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی سەنتەری حاجی ئۆمەران، بۆمبێکی مەترسیدار دەرکەوت كە بۆ سەردەمی كۆن دەگەڕیتەوە و دەتوانێت بۆمبی هێشوویی هەڵبگرێت.

عەلی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: لەلایەن بنکەی ئاسایشیی حاجی ئۆمەران ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی بۆمبێکی فڕۆکە لە ناو سەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەران.

راشیگەیاند: بۆمبەكە لە کاتی کارکردن و هەڵکەندنی زەوی بۆ دروستکردنی ڕێگەی سەرەکی جووتسایدی سەنتەری حاجی ئۆمەران دەرکەوتبوو.

عەلی عەبدولڕەحمان هەروەها رایگەیاند: تیمی لە ناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنەکە و بینرا کە بۆمبێکی فڕۆکەی مەترسیدارە لە جۆری (PTAB-2.5M) کە هەڵگری بۆمبی هێشوویییە و لەناو ئاوەدانیە.

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا: دوای چۆڵکردن و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە و گرتنەبەری رێوشوێنی سەلامەتی، توانرا بۆمبەکە بە سەلامەتی لە شوێنی خۆیدا لەناوببرێت.

چۆمان / كەریم سمكۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.