گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، هێشتا چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیلن لەبارەی ئەو پێشنیازەی ئاگربەست کە حەماس رەزامەندیی لەسەر نیشانداوە و دەڵێت، هیچ وەڵامێکی فەرمیی ئیسرائیلیان بەدەست نەگەیشتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی ئاب، ماجد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دەوحە رایگەیاند، وڵاتەکەی هێشتا چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیلە لەبارەی پێشنیازێک بۆ راگرتنی شەڕ لە کەرتی غەزە، کە لەلایەن قەتەر و میسرەوە خرابووەڕوو و بزووتنەوەی حەماس هەفتەی رابردوو رەزامەندیی لەسەر دابوو.
ماجد ئەنساری گوتی: "ئەو قۆناغەی ئێستا تێیداین، چاوەڕوانکردنی وەڵامی ئیسرائیلە." هەروەها جەختی کردەوە کە هیچ وەڵامێکی فەرمیی ئیسرائیل بۆ پێشنیازی نێوەندگیرەکان نییە، کە حەماس رەزامەندیی لەسەر دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.