Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 18:45

پاپای ڤاتیكان لەگەڵ بەشداربووانی كۆبوونەوەی ساڵانەی تۆڕی نێودەوڵەتی یاسادانەرانی كاسۆلیك كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە پاپای ڤاتیكان پێشوازی لە ژمارەیەك لە کەسایەتی و سەرکردەی سیاسی و یاسادانەرانی كاسۆلیكی لە سەرتاسەری جیهان كە بەشدارببوون لە 16ـەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی تۆڕی نێودەوڵەتی یاسادانەرانی کاسۆلیکی.

پاپا لیۆی چواردەم پاپای ڤاتیکان و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی لە كۆبوونەوەكەدا تیشكی خسته‌سه‌ر‌ سیستمی نوێی جیهان، سیاسەتی زلهێزه‌كان، کاریگەریی کۆمپانیاکان و داهاتووی خۆشگوزەرانی مرۆڤ.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌روه‌ها پاپای ڤاتیكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كان گه‌وره‌ن، بەڵام نیعمەتی خودا کە لە دڵی مرۆڤەکاندا کار دەکات، بەهێزترە.

پاپا ئاماژەی به‌و شتانه‌ش كرد کە پاپا فڕەنسیس لە وتارەکەیدا لە رۆژی 9ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بۆ ئەندامانی دیپلۆماتكاری باوەڕپێکراو لە ڤاتیكان باسی هیوای كردبوو.

ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە، له‌ په‌راوێزی دیدارەكەدا چاوی كەوت بە پاپای ڤاتیكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.