ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شارەدێی وەرتێ سەر بە شارۆچكەی رواندز، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە بەرزییەکی زۆرەوە هەڵدێرا و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی بە سەختی بریندار بوو و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
شۆرش حەسەن بەڕێوەبەری شارەدێی وەرتێ بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: رووداوەکە لە بەرزی زیاتر لە 100 مەتر لە پێچەکانی رێگای هاوینەهەواری مەکێ روویداوە، بەداخەوە بەهۆی رووداوەکە شۆفێرەکەی بەناوی (عەبدولواحید مستەفا عەبدولڕەحمان) تەمەن 35 ساڵ، بە سەختی برینداربووە.
راشیگەیاند: دوای برینداربوونی شوفێرەكە و گەیاندنی بۆ فریاکەتنی ئاشتی لە سۆران، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە بەداخەوە گیانی لەدەست دا.
بەڕێوەبەری شارەدێی وەرتێ هەروەها راشیگەیاند: شۆفێرەكە دانیشتووی شارەدێی وەرتێیە، بەهۆی برینداربوونی لە شەڕی دژی داعش، خانەنشینی پێشمەرگە بووە و هەروەها خێزاندار بووە، لەکاتی رووداوەکەشدا بە تەنیا بووە.
شۆرش حەسەن ئاماژەی بەوەش دا كە تەرمی ئەو شوفێرەی گیانی لەدەستداوە لە پزیشکی دادی سۆران بۆ زێدی خۆی رەوانە کراوەتەوە تاکو لەوێ بە خاک بسپێردرێت.
سۆران / کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.