Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 12:18

ئه‌مه‌ریكا: پاسێکی گەشتیاری لە ویلایەتی نیویۆرک وه‌رگه‌ڕا و قوربانی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

پۆلیسی نیویۆرک رایگەیاند، پاسێک کە نزیکەی 50 گەشتیاری تێدا بووه‌ لەنێویاندا منداڵیش هه‌بووه‌، لەسەر رێگایەکی خێرا لە باکووری ویلایەتی نیویۆرک وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

 

"ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 23ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" له‌ زاری پۆلیسی ناوچه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: پێدەچێت شۆفێری پاسەکە سەرقاڵ بووبێت و کۆنترۆڵی لەدەستدا بێت، زیادەڕەوی لە راستکردنەوەی سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی کرد بێت و دواتر وه‌رگه‌ڕانه‌كه‌ روویدا بێت.

هاوكات، ئەندرێ ڕای، کۆمیساری پۆلیسی نیویۆرک لە شوێنی ڕووداوەکەوە گوتی، پاسه‌كه‌ 50 گه‌شتیاری هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: هه‌ندێ له‌ بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە و زۆرێکیشیان چارەسەریان وەرگرتووە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووە.

میدیاکانی ئەمه‌ریکا دوای رووداوه‌كه‌ بڵاویانکردەوە: به‌ نزیكه‌یی 54 کەس لەناو پاسەکەدا بوونه‌ و هیچ منداڵێک گیانی نه‌سپاردووه‌، ئەمەش بەپێچەوانەی ئەوەی پێشتر پۆلیس رایگەیاندبوو.

پاسەکە لە شه‌قامی سه‌ره‌كی نیاگارا لەسەر سنووری کەنەدا بەرەو نیویۆرک رۆیشتووه‌ و رووداوەکەش لەسەر رێگایەکی خێرا لە نزیک شاری پێمبرۆک روویداووه‌.

ئه‌ندرێ رای كۆمسیاری پۆلیسی ناوچه‌كه‌ زیاتر گوتی: هیچ تۆمەتێک له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و هۆكاره‌كانی هەڵەی میکانیکی، هه‌روه‌ها نەخۆشی یان سەرخۆشی بۆ رووداوه‌كه‌ رەتکراوەتەوە.

هاوكات دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ گوتەبێژی پۆلیسی نیویۆرك رایگەیاند‌: شۆفێرەکە لە ژیاندایە و ته‌ندروستی باشە، لەگەڵیدا کاردەکەین بۆ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی دروست بۆ چۆنییه‌تی روودانی رووداوه‌كه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.