Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 00:45

گوتێرێس داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەزە دەکات

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە کەرتی غەزە دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "پێویستە دەستبەجێ ئاگربەست لە غەزە بکرێت بۆ خۆلادان لەو مردن و وێرانکارییەی لە ئەنجامی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییەوە لەو شارە دروست دەبێت."

هەروەها سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئیسرائیل کرد لە بڕیاری فراوانکردنی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی جوولەکەنشین لە کەناری ڕۆژئاوا پاشگەز بێتەوە، کە بە "نایاسایی" وەسفی کرد.

داواکاریی گۆتێرێس بۆ ئاگربەست دوا ئەوە هات کە ئیسرائیل دەستپێکردنی هەنگاوی کرداری بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززەی ڕاگەیاند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.