دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە ئەلاسکا بۆ کۆبوونەوەیەی لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی، ڤلادیمێر پوتین، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چاره‌نووسی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا.
ئەم لوتکەیە دەتوانێت رۆڵێکی سەرەکی ببینێت لە دیاریکردنی دواین پێشهاته‌كانی شەڕ لە ئۆکراینا و داڕشتنی نه‌خشه‌ی تازه له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی هه‌ردوولا.
گەشتەکەی پووتین بۆ ئالاسکا، کە رووسیا لە سەدەی نۆزدەهەمدا بە ئەمه‌ریکای فرۆشت، یەکەمین سەردانی پووتین دەبێت بۆ وڵاتێکی رۆژئاوایی لەو کاتەوەی وڵاتەکەی لە شوباتی 2022 چووه‌ته جه‌نگ له‌گه‌ل ئۆكراینا.
كۆشكی کرملێن بڵاویکردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە کاتی دابەزینی لە فڕۆکەکەی لە ئەلاسکا سڵاو لە هاوتا رووسیەکەی ڤلادیمێر پووتین دەکات.
دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کرێملین پێش رۆشتنی پووتین بۆ ئەلاسکا بە میدیای فه‌رمی رووسیای راگەیاند، " کۆبوونەوەکە بڕیارە کاتژمێر 11:30 خولەکی بەیانی به كاتی رووسیا لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئێلمندۆرف ریچاردسۆن ئەنجام بدرێت، کە دامەزراوەیەکی سەربازی گەورەی ئەمه‌ریکایە.
ترەمپ ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا "سۆشیاڵ تروس" نووسیویەتی "زۆر شت لە مەترسیدایە".
هاوكات ، راگەیاندنی کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان هەردوو سەرکردە، ترسی سەرکردەکانی ئەورووپای بەهێزتر کردووه کە رەنگە پوتین تره‌مپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا رابکێشێتە ناو یەکلاییکردنەوەیەکەوە کە بەسەر ئۆکرانیادا سەپێنراوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.