تۆڕی پزیشکانی بێ‌سنوور رایانگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا نەخۆشی کۆلێرا لە ناوچەی دارفور لە سوودان، لانیکەم 40 کەسی کوشتووە، لەکاتێکدا وڵاتەکە به خراپترین قۆناغی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە تێده‌په‌ڕێت لە چاو ساڵانی رابردوودا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئاب، رێکخراوی مرۆیی پزیشکانی بێ‌سنوور رایگەیاندووە: سوودان به قوڕسی تووشی په‌تای كۆلێرا بووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروستكردووه، چونكه نه‌خۆشییه‌كه به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئاستی چاره‌سه‌ریه‌كان و به‌رگرتن له نه‌خۆشییه‌كه له ئاستی پێویستدا نییه و سوودان پێویستی به هاوكاری دارایی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه بۆ تیپه‌ڕاندنی نه‌خۆشییه‌كه.
لە بەیاننامەیەکدا رێکخراوی MSF رایگەیاندووە: "وێڕای به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان ئێستا هاووڵاتییان لە سوودان تووشی خراپترین بڵاوبوونەوەی کۆلێرا بوونه له‌چاو ساڵانی رابردوو."
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "تەنها لە ناوچەی دارفور، تیمەکانی پزیشكانی بێ‌سنوور چارەسەری زیاتر لە 2300 نەخۆشیان کردووە و لە هەفتەی رابردوودا 40 حاڵەتی مردنیشیان تۆمارکردووە".
ئەو رێکخراوە ناحکوومییە رایگەیاندووە، لە ماوەی ساڵێکدا تا 11ی ئاب 2هەزار و 470 حاڵەتی مردن بەهۆی کۆلێرا تۆمارکراوە، لە کۆی 99 هەزار و 700 حاڵەتی گومان‌لێکراو.
جێی باسه ، کۆلێرا هەوکردنێکی توندی ریخۆڵەیە کە لە رێگەی خۆراک و ئاوی پیسبوو بە بەکتریا بڵاودەبێتەوە، یان زۆرجار لە پیساییەوە، دەبێتە هۆی سکچوونی توند و ڕشانەوە و گرژبوونی ماسولکەکان.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان، کۆلێرا دەتوانێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا تووشبوو بکوژێت ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ دوای تووشبوونی چاودێری نەکرێت.
لە ساڵی 2021ەوە حاڵەتەکانی تووشبوون به کۆلێرا لە جیهاندا به‌شێوه‌ی به‌رچاو زیادی کردووە، به‌ڵام زیاتر له‌و وڵاتانه تێبینی ده‌كرێت كه به‌ده‌ست شه‌ڕ و هه‌ژاری و برسییه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن، وه‌كو سوودان و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌فریقا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.