Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 22:18

رەنگە كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەی ترەمپ و پووتین و زیلینسكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدرێت

کوردستان TV
100%

تا ئێستا شوێنی كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و رووسیا و ئۆكڕاینا دیاری نەكراوە، بەڵام رەنگە كۆبوونەوەكە لە وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدرێت.

ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی كردەوە: شوێنی كۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و پووتین و زیلینسكی رەنگە لە وڵاتێكی ئەوروپا یاخود وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدرێت.

بڵاویشی كردەوە: تا ئێستا رێككەوتنی تەواو لەسەر شوێنەكە نەكراوە، بەڵام بە دیاریكراوی لە وڵاتێكی ئەو دوو شوێنە دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی تۆڕی هەواڵی (سی بی ئێس)، چەند رۆژێكە بەرپرسانی ئەمریكا خەریكی لێكۆڵینەوەن بۆ ئەو شوێنانەی كە بۆ كۆبوونەوە سێ قۆڵییە مێژووییەكە دیاریكراون.

جگە لە شوێنی كۆبوونەوەكە، تا ئێستا كاتی كۆبوونەوەكەش بەفەرمی رانەگەیەنراوە، پێشبینییەكان بۆ ئەوەن لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نەیشاردبووەوە كە دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا، وادەی كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكە دیاری دەكرێت.

لەبارەی كۆبوونەكەی ترەمپ و پووتینیش، هەفتەی رابردوو كرمیلین و كۆشكی سپی بڵاویان كردبووەوە كە رۆژی 15ی ئەم مانگە لە شاری ئەنكۆریچ لە ویلایەتی ئەلاسكا لە ئەمریكا ئەنجام دەدرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.