Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 08:46

بە تۆمەتی کوشتن و گەندەڵی 66 بەربژێر لە هەڵبژاردن دوورخرانەوە

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاری دوورخستنەوەی ژمارەیەک بەربژێری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ساڵی 2025ـی دەرکرد، دوای ئەوەی دەرکەوت پێشینەی تاوانکارییان هەیە و لە دۆسیەی کوشتن، بەرتیل و گەندەڵییەوە تێوەگلاون.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا دوورخستنەوەی 66 بەربژێری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ساڵی 2025 ڕاگەیاند.

کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکە دوای وردبینیکردن لە دۆسیەی بەربژێرەکان و پشتڕاستکردنەوەی بوونی ڕێگریی یاسایی (قەیدی جینائی) لەسەریان دەرکراوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، ئەو تاوانانەی بوونەتە هۆی دوورخستنەوەیان بریتین لە: کوشتن، بەرتیل (ڕەشوە)، ساختەکاری و فێڵکردن، لەگەڵ چەندین دۆسیەی دیکەی پەیوەست بە گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.