ئه‌مڕۆ شەممە، پۆلیسی میترۆپۆلیتانی بەریتانیا رایگەیاندووه کە لە کاتی خۆپیشاندانێکدا بۆ پشتیوانی لە دۆخی فه‌له‌ستین و غه‌زه کە مانگی رابردوو بە پێی یاساکانی دژە تیرۆر لەلایەن حکوومەتەوە قەدەغە کرا، لانیکەم 150 کەسیان دەستگیر کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی ئابی 2025 ، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه ، پۆلیسی به‌ریتانیا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" نوسیوویەتی: "لە گۆڕەپانی پەرلەمان 150 کەسیان دەستگیرکردووه كه له ده‌ره‌وه‌ی رێگه‌پێدانی یاسایی خۆپیشاندانیان بۆ دۆخی فه‌له‌ستین و غه‌زه كردووه و دروشمی نا دیموكراسییان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: پۆلیسی به‌ریتانیا پشت به‌ست به یاسا كارپێكراوه‌كان له‌رێگه‌ی چه‌ندین ئه‌فسه‌ر و تیمی به‌هێزی مه‌شقپێكراو رووبه‌ڕووی ئه‌و خۆپیشاندانه به به‌رنامه‌یه بوونه‌ته‌وه و توانوویانه 150 كه‌سی ناو خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.