بەکارهێنانی زیاد لە ڕادەی شاشەکان لەلایەن منداڵان مەترسیی تووشبوونیان بە کێشەکانی زیندەپاڵ (مێتابۆلیزم) زیاد دەکات وەک بەرزی فشاری خوێن و بەرزی کۆلیسترۆڵ و ئەنسۆلین.
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە دانیمارک ئەنجامدراوە دەریخستووە کە بەسەربردنی کاتێکی زۆری شاشەکان لەلایەن منداڵانەوە جا چ لەسەر تابلێت مۆبایل یان تەلەڤیزیۆن بێت، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و کێشەکانی زیندەپاڵ زیاد دەکات.
بەپێی توێژینەوەکە کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی "Journal of the American Heart Association" بڵاوکراوەتەوە، "بە بەکارهێنانی داتای کۆمەڵێک هەرزەکار و گەنج کە تەمەنیان لە نێوان ١٠ بۆ ١٨ ساڵیدایە (زیاتر لە ١٠٠٠ هەرزەکار) بەگوێرەی بەکار هێنان و سیستمی خەویان لێکۆڵینەوەیان لێکراوە و پشکنینی جۆراو جۆریان بۆ کراوە، ئەوەیان دەرخستووە بەکار هێنانی شاشە و نەبوونی سیستمی خەوی رێک نەخۆشی دڵ زیاد دەکات.
دەیڤد هۆرنەر، توێژەر لە زانکۆی کۆپنهاگن و ئامادەکاری سەرەکی توێژینەوەکە، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئەمە مانای وایە ئەو منداڵەی ڕۆژانە سێ کاتژمێر لەبەردەم شاشەکان بەسەر دەبات، و هاوشێوەی هاوڕێکانی کاتەکانی لە یاری کردن سەرف ناکات مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی زۆر زیاترە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.