Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 23:16

هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرمای تاقەت پڕوکێن کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما دەگاتە 51 پلەی سیلیزی و هۆشداری دەدات لەوەی لە کاتژمێر 11 بەیانی بۆ 5 ئێوارە دەرنەچن بەهۆی تیشکە زیانبەخشەکان.

ئەمڕۆ سێ شەممە 5ـی ئابی 2025، محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە 51 پلەی سیلیزی".

محەمەد کەمال گوتیشی، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پلەی گەرما چوار تا شەش پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد رۆژی یەکشەممە تا رۆژی پێنجشەممە گەرمترین رۆژەکانی ئەم وەرزە دەبن.

بە گوتەی محەمەد کەمال، هۆکاری هاتنی گەرماکە بەهۆی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمە لە زەریای هیندییەوە دێت و بەهۆی شێداری هەواکەش هەست کردن بە گەرما زیاتر دەبێت.

شارەزاکەی کەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و بەرزبوونەوەی تیشکی یوڤی لە کاتژمێر 11 نیوەڕۆوە بۆ 5 ئێوارە لە ماڵەکانتان دەرمەچن؛ هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد بەگوێرەی پێشبینییەکان کۆتا شەپۆلی گەرما دەبێت پلەی گەرما بگاتە 50 پلەی سیلیزی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.