Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 05:21

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزیت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵیت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبیت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی تەمووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ئەمرۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ''پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ لە نێوان 3 تا 5 پلە دادەبەزێت ''.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە، 31ـی تەمووز، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک تۆز، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی چوارشەممە، 30ـی تەمووز.

هەولێر :  45 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی

دهۆک :  44  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران :  43 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان 46 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.