Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 04:24

ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچەی مانگەکانی 6 و 7 و هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و پرسی مووچەی مانگەکانی حوزەیران و تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێم و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و چەند پێشنیارێکی وەزارەتی پێشـمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینیی هێزەکانی پێشمەرگە، تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تەمووزی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و لەسەر سێ بڕگە گفتوگۆ دەکات.

لە بڕگەی یەکەمدا دوا هەنگاوەکانی حکوومەت سەبارەت بە مووچەی هەردوو مانگی 6 و 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.

لە بڕگەی دووهەمدا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، دەخرێتە بەر باس و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی وەزارەتەکەی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و هەنگاوەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەخاتە ڕوو.

لە بڕگەی سێهەمیشدا چەند پێشنیارێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینیی هێزەکانی پێشمەرگە و مووچە و شایستە داراییەکانیان دەخرێتە بەر باس و بڕیاری لەسەر دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.