Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 01:48

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما گەیشتە51 پلە و کەرکووک و خەبات گەرمترین ناوچەن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاو کردەوە. بەپێی پێشبینییەکان، کەرکووک و خەبات بە تۆمارکردنی 51 پلەی سیلیزی، گەرمترین ناوچەن و پلەکانی گەرما لە خانەقین و دووزخورماتووش دەگەنە 50 پلە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا نەخشەی پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی تەمووزی 2025، بڵاو کردەوە.

بەپێی نەخشەکە، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکووک و قەزای خەبات تۆمار کراوە کە دەگاتە 51 پلەی سیلیزی. هەروەها لە هەردوو قەزای خانەقین و دووزخورماتووش پلەی گەرما 50 پلەی سیلیزییە.

پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

•    هەولێر: 48 پلەی سیلیزی
•    دهۆک: 47 پلەی سیلیزی
•    سلێمانی: 45 پلەی سیلیزی
•    هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.