Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 07:44

ئاگر لە کەمپی بێرسڤێ یەکی زاخۆ کەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کەمپی ئاوارەکانی بێرسڤێ-1 لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئاگر لە دوو خێوەت کەوتەوە، بەرگریی شارستانیی زاخۆش ڕایگەیاند کە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە کاتژمێر 5:30ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە،  ئاگادار کراونەتەوە لە کەوتنەوەی ئاگرێک لە دوو خێوەتی کەمپی بێرسڤێ-1 لە ناحیەی دەرکار.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی بەرگریی شارستانیی دەرکار گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، توانیویانە ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگری بکەن لە تەشەنەسەندنی بۆ خێوەتەکانی دیکەی کەمپەکە.

بەرگریی شارستانیی زاخۆ جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و تەنیا زیانی ماددی بەر دوو خێوەتەکە کەوتووە. هاوکات لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێ کردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.