گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند کە پرۆسەی ناونووسین بۆ حەجی ئەمساڵ بە تەواوی کراوەتە ئەلیکترۆنی و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە سیستەمە نوێیەکە دەکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی تەمووز، کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێـمی کوردستان، ڕایگەیاند: "بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنۆلۆژیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ماوەیەک کارکردنی بەردەوام، کۆتاییمان بە پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی حەج هێناوە و چیتر هاووڵاتییان پێویستیان بە پڕکردنەوەی فۆڕمی کاغەز نابێت".
گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کرد کە سیستەمە نوێیەکە چەندین تایبەتمەندیی گرنگی تێدایە کە کارئاسانییەکی بەرچاو بۆ هاووڵاتییان دەکات و تەواوی پرۆسەکە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.