نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگای چاره‌سه‌رین بۆ پرسی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 26ی تهمووز، محه‌مه‌د حه‌سسان، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له پرێس كۆنفرانسێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی، به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك و ژیری سیاسیه‌ت كردنی به‌غدا و هه‌ولێر كێشه‌كانی مووچه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌ڕۆن و له‌سه‌ر رێگای چاره‌سه‌ری دایه،
راشیگه‌یاند، ناكرێت له كێشه‌و ئاڵۆزییه سیاسی و كارگێڕییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زیان به‌ر خه‌ڵك و مووچه‌خۆران بكه‌وێت، ده‌بێت به ژیری زیاتر له‌پێناو سه‌قامگیری هه‌موو عێراق هه‌نگاوی زیاتر بنرێت.
محه‌مه‌د حه‌سسان زیاتر گوتی، پێم وایه ئه‌و نیاز‌و بیركردنه‌وه‌ی ئێستا به‌غدا و هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كان هه‌یانه ئه‌رێنی و باشه و رۆڵی گرنگی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كان و سه‌قامگیریی هه‌موو عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.