Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 02:30

لە سلێمانی تاوانبارێک بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک و بریندار کردنی کەسێکی دیکە دەستگیر دەکرێت

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی تاوانبارێک دەستگیر دەکەن دوای ئەوەی بە چەقۆ کەسێک دەکوژێت و کەسێکی دیکەش بریندار دەکات

ئەمڕۆ هەینی 25ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: "تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک و بریندار کردنی کەسێکی دیکە و هەڵاتن لە شوێنی تاوانەکەی".

پۆلیسی سلێمانی دەلێت، ئەمرۆ سەر لە بەیانی ئاگادار کراونەتەوە لە رووداوی کوشتنی کەسێک و بریندار کردنی کەسێکی دیکە لە گەرەکی سەروەری شاری سلێمانی.

تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و بریندارەکەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەژێر چارەسەرکردن دایە.

تاوانبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی هەڵهاتووە و لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی سلێمانی مەفرەزە داندراوە و توانراوە تاوانبارەکە دەست بەسەر بکەن.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوەکە بەهۆی دەمەقاڵی بووە لە نێوان تاوانبار و هەردوو تاوانلێکراو، تاوانبار بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەریان یەکێکیانی کوشتووە و ئەوەی دیکەشی بریندار کردووە.

لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی406  لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.