Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 00:22

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستین پاداشتی حەماس نییە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند دانپێدانانی وڵاتەکەی بە دەوڵەتی فەلەستین بە مانای پاداشتکردنی بزووتنەوەی حەماس نایەت، بەڵکوو جەختکردنەوەیە لەوەی ئەو بزووتنەوەیە لەسەر هەڵەیە.

ڕۆژی هەینی، 25ـی تەمووز، ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگەیاند: ''حەماس هەمیشە چارەسەری دوو دەوڵەتی ڕەت کردووەتەوە. بە دانپێدانان بە فەڵەستیندا، فەڕەنسا دەڵێت ئەم بزووتنەوە تیرۆریستییە لەسەر هەڵەیە و بەرەی ئاشتی لەسەر هەقە لە بەرامبەر بەرەی جەنگدا''.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا و لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.