ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه چووه‌ته قۆناغی مه‌رگ و برسییه‌تی تووندی خه‌ڵك، به‌مه‌ش هۆشداری له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهان و رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئیسرائیل كه ده‌روازه‌كان به‌رووی هاوكارییه مرۆییه‌كان بكاته‌وه، سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئیسرائیل پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆککۆماری ئیسرائیل رایگه‌یاندووه: وڵاتەکەی "بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان" لە کەرتی غەززە کار دەکات، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات به‌هۆی چه‌كداره‌كانی گرووپی حه‌ماسه كه وایان له هاووڵاتییان كردووه تووشی ئه‌م دۆخه ببن.
ئیسحاق هێرزۆگ لە میانی پشکنینی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناو کەرتی غه‌ززه، بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکتۆبەری 2023، گوتی: ئێمە لێرە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان کار دەکەین و مافی خۆمانه به‌رگریی له خاك و سه‌ربازه‌كانمان بكه‌ین.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوانەی هەوڵدەدەن بەربەست لە به‌رده‌م گه‌یاندنی هاوکارییە مرۆییه‌كان دروست بکەن بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌رپرسانی حەماس و ئەندامەکانیه‌تی نه‌ك ئه‌وان" .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.