Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 22:24

پارێزگاری واسیت دەستی لەكاركێشایەوە و پارێزگارێكی نوێ لە جێگاكەی دیاری كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگاری واسیت بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند، لای خۆشییەوە ئەنجوومەنی پارێزگاكە بە دەنگدان، پارێزگارێكی نوێی دیاری كرد.

محەمەد جەمیل میاحی پارێزگاری واسیت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: وەك ڕیزێك بۆ هاووڵاتییان و كەسوكاری شەهیدان، بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەش بە ئەنجوومەنی پارێزگاری واسیت كرد و ئەوانیش بڕیارەكەیان قبووڵ كرد.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای واسیت بەفەرمی و لە رێگەی دەنگدانەوە، هادی مەجید كەزاری وەك پارێزگاری نوێی واسیت دیاری كرد.

دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد جەمیل میاحی لە پۆستی پارێزگاری واسیت بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەی هەفتەی رابردووی مۆڵێكی شاری كووت بوو كە كە بەهۆیەوە 61 كەس گیانیان لەدەست دا و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

وێنە: هادی مەجید كەزاری پارێزگاری نوێی واسیت:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.