حکوومەتی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بەرپرس نییە لە کەمیی خۆراک لە غەززە و بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بە دروستکردنی قەیرانێکی دەستکرد لەو کەرتە گەمارۆدراوەدا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 100 رێکخراوی ناحکوومی هۆشدارییان لە برسێتییەکی بەکۆمەڵ داوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تەمووز، دەیڤد مێنسر، گوتەبێژی حکوومەتی ئیسرائیل، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: لە غەززە برسێتییەک نییە کە ئیسرائیل هۆکارەکەی بێت، بەڵکوو قەیرانێکی دەستکردە لەلایەن حەماسەوە.
گوتەبێژی حکوومەتی ئیسرائیل چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بە رێگریکردن لە دابەشکردنی خۆراک و تاڵانکردنی ئەو هاوکارییانەی دەگەنە کەرتەکە.
لێدوانەکانی دەیڤد مێنسر هاوکاتە لەگەڵ هۆشداریی زیاتر لە 100 رێکخراوی ناحکوومی لە بڵاوبوونەوەی برسێتییەکی بەکۆمەڵ لە کەرتی غەززە و داوایان لە ئیسرائیل کرد رێگە بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.