بڕیار بوو به‌یانی پێنجشه‌ممه یه‌كه ته‌واوبووه‌كانی نیشته‌جی بوون له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌سه‌ر كرێنشینان دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام رێوڕه‌سمه‌كه به‌هۆكارێك بۆ ماوه‌یه‌كی كورتخایه‌ن دوا ده‌خرێت. وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌و باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه..
لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ هەنگاونانی باشتر و لەپێناو تەواوکردنی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبون بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە تەواوبوون، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون کە بڕیاربوو 24/7/2025 رابگەیەنرێت، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن دوادەخرێت.
له روون كردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: هاونیشتیمانیان دڵنیا دەکەینەوە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبون ئەوانەی کارکردن تیایاندا بەردەوامە، کارەکانیان تەواوبکرێت و زۆرترین خێزان سوودمەند بن تیایدا.
ده‌شڵێت، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆسەی دابەشکردنی یەکەکان کە لەچوارچێوەی یاسای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دروستکراون، لەئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامدەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.