Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 01:41

لە بەغدا بەهۆی ئاگرێکەوە شەش کەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

بە هۆی شۆرتی کارەباوە، لە ماڵێکی بەغدا ئاگر کەوتووەتەوە و بە هۆیەوە شەش کەسی ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تەمووز، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند: لە گەڕەکی "ئەمین"ی بەغدا، شەش کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا گیانیان لەدەست دا.
سەرچاوەکە وتی: "ئاگرێک لە ناوچەی ئەمین لە بەغدای پایتەخت کەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی شەش کەس لە یەک خێزان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتووەتەوە".
بەرگریی شارستانیی بەغدا دەڵێت، تەرمەکانمان دەر‌هێناوە و رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکەمان کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.