Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 00:25

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی عەلی باپیر، وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و سەرکەوتنی کۆنگرەی ئەم حیزبە، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ نارد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

ڕۆژی چوارشەممە 23ی تەمووزی 2025، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان، هیوای خواست هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان هاوهەڵوێست  و هاودەنگ بن لەسەر داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

 

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

 

بەڕێز عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان؛

بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به‌ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌تان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سه‌ركردايه‌تيى نوێی كۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

ئومێدەوارم كۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان و هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوهەڵوێست و هاودەنگ بن لەسەر داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.