Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 18:53

ترەمپ رێککەوتنێکی گەورەی بازرگانیی لەگەڵ ژاپۆن ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنێکی بازرگانیی گەورەی لەگەڵ ژاپۆن ڕاگەیاند و ژاپۆن دەڵێت، پێویستە وردەکارییەکان تاوتوێ بکەین.

ئەمڕۆ چوار شەممە 23ـی تەممووز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەمریکا گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ ژاپۆن هەروەها سەپاندنی باجی گومرگی ئەمریکی بە ڕێژەی 15٪ لەسەر کاڵا ژاپۆنییەکان.

ترەمپ لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاوی کردەوە: "ئێمە تازە ڕێککەوتنێکی گەورەمان لەگەڵ ژاپۆن واژۆ کردووە، کە ڕەنگە گەورەترین ڕێککەوتنمان بێت تا ئێستا".

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت بەپێی ئەم ڕێککەوتنە ژاپۆن لەژێر ڕێنمایی من بە بڕی 550 ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات و ئەمریکا 90٪ی قازانجەکان بەدەست دەهێنێت.

شیگێرو ئیشیبا سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "سەبارەت بە ئەنجامی دانوستانەکان ناتوانم باسی بکەم تا بە وردی لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە نەکەم."

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن گوتیشی: "وەک حکوومەت، ئێمە پێمان وایە ڕێککەوتنەکە پارێزگاری لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان دەکات".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.