Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 19:13

حکوومەتی ئێران بە هۆی گەرما و کەمیی ئاو و کارەباوە لە 11 پارێزگا پشووی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکە، قەیرانی کورتهێنانی ئاو و کارەبا لە ئێران قووڵتر بووەتەوە و بەم هۆیەوە حکوومەتی ئەم وڵاتە لە یازدە پارێزگا پشووی فەرمیی راگەیاند.

ڕۆژی سێشەممە 22ی تەمووزی 2025، ڕاگەیاندنەکانی ئێران بڵاویان کردەوە لە یازدە پارێزگای تاران، ئەلبورز، مازەندەران، کرمان، قوم، بووشێهر، هورمزگان، خووزستان، لوڕستان، خۆراسانی باکوور و یەزد، ڕۆژی چوارشەممە پشووی فەرمییە. لە پارێزگاکانی سمنان و کرماشانیش کاتی دەوام کەم کراوەتەوە و فەرمانگەکان تەنیا لە 6ی بەیانییەوە تا 11ی پێش نیوەڕۆ دەکرێنەوە.

فاتمە موهاجیرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران رایگەیاند ئامانج لەم بڕیارە، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو و وزەیە.

بە گوتەی مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران پاشەکەوتی ئاو بەرەو تەواوبوونە و بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی رابردوو ئیستا 24 پارێزگای ئێران کێشەی کەمئاوییان هەیە و کێشەی کەمئاوی زۆر قووڵتر لەوەیە وا باسی دەکرێت.

کەشناسیی ئێران ڕۆژی دووشەممە پێشبینیی کرد تا ڕۆژی چوارشەممە پلەی گەرمیی هەوا لە هێندێک پارێزگای وەک خووزستان و ئیلام دەگاتە 50 پلەی سلیزی.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.