Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 19:09

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان زیانی كێڵگەی نەوتی خورمەڵە بەهۆی درۆنەكانی ئەمشەو بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان زیانی درۆنەكانی ئەمشەو بۆ سەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە بڵاو كردەوە.

ئەمشەو دووشەممە لە كاتژمێر 8:20 و 8:25 لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە، هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە سنووری پارێزگای هەولێر.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە".

وەزارەتەكە هەروەها رایگەیاند "ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەكەین".

لای خۆیەوە دژەتیرۆری كوردستانیش رایگەیاند"خۆشبەختانە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی هەردوو درۆنەكە، هیچ زیانێکی گیانییان نەکەوتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.