ئێوارەی ئەمڕۆ، منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە بەنداوێکی گوندی قەیتولی سەر بە قەزای چەمچەماڵ خنکا. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵیش ڕایگەیاند، منداڵەکە دانیشتووی کەرکووک بووە و بۆ سەردان هاتووەتە گوندەکە.
ئەمڕۆ هەینی، 11ـی تەمووز، نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بە ئیبراهیم حاجی ڕەفعەت پەیامنێری کوردستان تیڤی، ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان بە ناوی (هارون محمد) لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوێکی گوندی قەیتولی سەر بە شارەدێی قادر کەرەم لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ خنکاوە".
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ گوتیشی، منداڵەکە دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک بووە و بە مەبەستی سەردانیکردنی کەسوکاری هاتووەتە گوندی قەیتول.
نورەدین جەلال ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ڕووداوەکە تەرمی منداڵەکە هێنراوەتە پزیشکی دادی چەمچەماڵ و پشکنینی توێکاریی بۆ کراوە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.