سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و غەزە نزیک بووەتەوە، لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو ئاگربەستەکە رادەگەیەنین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆبوونەوەکانمان دەرئەنجامیان هەبووە و "ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو ئاگربەستی نێوان غەزە و ئیسرائیل رادەگەیەنین".
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل، رایگەیاند: "دەمەوێت ئاگربەست لەگەڵ حەماس رابگەیەنم ،بەڵام نەک بە هەموو نرخێک".
حەماس لە لێدوانێکیدا وەک وەڵامێک بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیلییەکان لە کۆبوونەوەکان زۆر توندوتیژن و دەیانەوێت بە زەبری هێز هەموو شتێک بسەپێنن.
شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر پرسی غەزە کۆ بوونەوە. تا ئێستا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکراوە و دیار نییە لەسەر کام خاڵ رێککەوتوون و کام خاڵ وەلا نراوە.
تا ئێستا دانوستانی راستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا نەکراوە و تەنها بەشێوەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ گفتوگۆکراوە.
ئیسرائیل هێزەکانی لە کەرتی غەزە نەکشاندووەتەوە و ناهێلن هاوکارییە مرۆییەکان بە هاووڵاتییانی مەدەنیی شارەکە بگات.
ترەمپ: بەم نزیکانە ئاگربەستی غەزە رادەگەیەنین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.