دادگای فیدڕاڵیی عێراق رۆژی دووشەممە 14ـی تەمووز لەسەر سكاڵاکاران، رەمەزان عەبدولرەحمان و کاروان ئەحمەد، لەسەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات.
دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت و بە ئامادەبوونی سکاڵالێکراو، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بڕیار لەسەر پرسەکە دەدرێت.
سکاڵای داواکاران دوو تەوەری لەخۆ گرتووە:
١- گەرەنتیی ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک و لە کاتی خۆیدا، بەبێ ڕەچاوکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم بەهۆی لێکدانەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی یان هەر هۆکارێکی تر.
2- دەرکردنی فەرمانێک لەلایەن حکوومەتەوە بۆ پابەندبوونی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی عێراق بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و سوودمەندەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی لەم مانگەوە تا ئەو کاتەی کەیسی داگاییەکە یەکلایی دەبێتەوە.
پیشتر بڕیار بوو دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 2025 بڕیار لەسەر کێشەی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بدات بەڵام بە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی 9 ئەندامی دادگا، دانیشتن لەسەر ئەم پرسە دوا کەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.