ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازی له قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.
له دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئهمنيى عێراق بەگشتی تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.