Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 18:18

قاسم ئەعرەجی بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەک گەیشتە هەولێر

کوردستان TV
100%

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە هەولێر. بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی سیاسی و ئەمنی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی تەمووز، نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، قاسم ئەعرەجی، بە راسپاردەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتووەتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سەردانەکەی ئەعرەجی بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسی و ئەمنییە لەگەڵ سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.