Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 15:14

فەڕەنسا: تەنیا بەشێک لە یۆرانیۆمی پتێنراوی ئێران لەناو چووە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەکیی فەڕەنسا ڕایگەیاند بەشیک لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە لەناوچووە بەڵام سەبارەت بە چارەنووسیی باقیی یۆرانیۆمەکە هیچ دڵنیاییەک نییە.

"نیکۆلا لێرنە"، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەکیی فەڕەنسا بە کەناڵی ئێڵ سی ئەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزاوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتەیان چەندین مانگ دوا خستووە.

گوتیشی بە گوێرەی لێکدانەوەکانی فەڕەنسا، هێرشەکان، هەموو بەشەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئیرانیان تووشی زیانێکی زۆر کردووە و بەرنامەی ئەتۆمیی ئەم وڵاتەیان "زۆر زۆر دوا خستووە؛ ڕەنگە بۆ ماوەی چەندین مانگ دوا کەوتبێ".

ئەم بەرپرسە هەواڵگرییەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەش کرد: "کۆدەنگییەک هەیە لەسەر ئەوەی ئەو 450 کیلۆگڕام یۆرانیۆمەی ئێران ماوەتەوە و لەناو نەچووە. ڕەنگە بەشێکی بچووکی لەناو چووبێت بەڵام باقییەکەی هەروا لە دەستی دەسەڵاتدارانی ئێراندایە".

جەختیشی کردەوە تا ئەو کاتەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم چالاکییەکانی لە ئێران دەست پێ نەکاتەوە، ناتوانن بە دڵنیاییەوە باس لە پاشەکەوتی یۆرانیۆمی ئێران و شوێنی هەڵگیرانی بکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوای شەڕی دوازدە رۆژەی ئێران و ئیسرائیل چەندین جار جەختی کردووەتەوە کە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، هەموو پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانیش لەناو چووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.