Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 22:10

لە تێکساس لافاو بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 24 کەس

کوردستان TV
100%

بارانێکی لەناکاو لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا بووە هۆی هەستانی لافاو و لە ئەنجامدا 24 کەس گیانیان لەدەست دا. 23 بۆ 25 ئافرەتی مێرمنداڵیش کە لە گەشتێکی هاوینە بوون بێسەروشوێنن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسانی ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا ڕایگەیاند، بارانێکی بەخوڕ کە ڕۆژی هەینی لەم ویلایەتە باری، بووە هۆی هەستانی لافاو بە درێژایی ڕووباری گوادالوپ و لە تا ئێستا لانیکەم 24 کەس بە هۆی ئەم لافاوەوە گیانیان لە دەست داوە. لە نێوان 23 بۆ 25 ئافرەتی مێرمنداڵیش کە لە کەمپێکی گەشتی هاوینەی کچانی مەسیحی لە نزیک ڕووبارەکە نیشتەجێ بوون، بێسەروشوێنن.

گریک ئەبۆت، حاکمی  ویلایەتی تێکساس، شەوی هەینی لەسەر شەممە و 18 کاتژمێر پاش لافاوەکە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنی بێسەروشوێنەکان بە درێژایی شەو بەردەوام دەبن. جەختیشی کردەوە ئەو سەرچاوانەی بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە تەرخان دەکرێن، "بێسنوور" دەبن.

کەشناسیی تێکساس کە ڕۆژێک پێشتر هۆشداریی دابووە و هاووڵاتیان و پێشبینیی کردبوو ڕەنگە لە هێندێک ناوچە تا 17 سانتیمەتر باران ببارێت، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە ماوەی چەند کاتژمێردا لەم ویلایەتە 25 سانتیمەتر باران باریوە و لافاو، شوێنی ژیانی زیاتر لە 30 هەزار کەسی گرتووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.