Erbil 31°C پێنجشەممە 08 تشرینی یەکەم 13:17

نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی عەبدوڵای حەسەن زادە دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی عەبدوڵای حەسەن زادە و خانەوادە و کەسوکارەکەی کرد، بەهۆی کۆچی دوایی کوڕەکەیانەوە.

لە پەیامەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامییش بە دڵی هەموولایەک ببەخشێت.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛

 بۆ کۆچی دواییی کوڕەکەیان، سەرەخۆشیی قووڵم پێشکەش بە بەڕێز عەبدوڵڵای حەسەن زادە و خێزان و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.
لە یەزدانی مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.