Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 18:18

ترەمپ داوای بەرزنەکردنەوەی نرخی نەوت دەکات

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکات، ئەوەش دوای هێرشەکانی ئەمەریکایە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ئێران کە ترسی ئەوە هەیە تاران تۆڵەی لێ بکاتەوە و کاردانەوەی نەرێنی لەسەر بازاڕەکانی نەوتی لێ کەوتەوە.

ئەمرۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) کە خۆی خاوەنداریێتی دەکات نووسیویەتی "هەمووان نرخی نەوت بە نزمیی بهێڵنەوە، ئێوە خزمەت بە بەرژەوەندیی دوژمن دەکەن، ئەوە مەکەن".

هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی لە ئێران لە رۆژی یەکشەممە نیگەرانییەکانی لە داخستنی گەرووی هورمز لە کەناراوەکانی ئێران دروست کرد کە لە سەدا پێنجی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهان پێک دەهێنێت.

کارۆلین لیڤیت گوتەبێژی کۆشکی سپی رۆژی دووشەممە رایگەیاند، ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی گەرووی هورمز دەکات و گەمژەیی دەبێت ئەگەر ئێران زیان بەم رێڕەوی ئاوە گرنگە بگەیەنێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.