Erbil 31°C چوارشەممە 25 حوزەیران 12:21

قەتەر بەشێوەیەكی كاتی ئاسمانی وڵاتەكەی داخست

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، كەمێك پێش ئێستا بڕیاری دا بەشێوەیەكی كاتی ئاسمانی وڵاتەكەی بەرووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان رابگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی قەتەڕ، بڕیارمان دا ئاسمانی وڵاتەكەمان بۆ ماوەیەكی كاتی دابخەین.

بڵاویشی كردەوە: لایەنە پەیوەندارەكان لە قەتەر بە هاوكاری هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، چاودێری دۆخەكە دەكەن بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هەر ئەمڕۆ دووشەممە هۆشدارییەكی بەپەلەی بۆ هاووڵاتییانی ئەمەریكی دانیشتووی قەتەر بڵاوكردەوە و داوای لێ كردن لە ماڵەوە بمێننەوە و تا كاتێكی دیكە بەهیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەبارەی هۆشدارییەكە هیچ زانیارییەكی دیكەی بڵاو نەكردەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان مەترسی هەیە ئێران هێرش بكاتە سەر بنكەی سەربازیی ئەمەریكی عودەید لە دۆحەی پایتەختی قەتەر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.