Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 07:34

کۆشکی سپی : ترەمپ به‌ رژدی داوای زیادكردنی خه‌رجییه‌كانی به‌رگریی ناتۆ ده‌كات

کوردستان TV
100%

کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ هه‌وڵی زیادكردنی خه‌رجییه‌كانی به‌رگریی ناتۆ به‌ رێژه‌ی 5% بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆ.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 23ی حوزه‌یران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كه‌ناڵی "فۆکس نیوز" کارۆلین لیڤیت گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "یەکێک لە بابەتە سەرەکییه‌كانی گفتوگۆکان له‌ كۆبوونه‌كانی داهاتووی ناتۆ گفتوگۆ كردن ده‌بێت له‌سه‌ر پێشنیازێكی دۆناڵد تره‌مپ بۆ زیادكردنی خه‌رجییه‌كانی هێزی به‌رگریی ناتۆ له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام به‌ رێژه‌ی 5%.

 كارۆلین لیڤیت ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "دۆناڵد تره‌مپ ماوەیەکی زۆرە داوای لە هاوپەیمانەکان لە ناتۆ كردووه‌ له‌م خوله‌دا كار بۆ زیادكردنی پێداویستییه‌ ناوخۆییه‌كانی هێزی به‌رگری ناتۆ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆدایه‌ له‌م قۆناغه‌دا" .

 كارۆلین لیڤیت راشیگه‌یاندووه‌: به‌ دڵنیایی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ناتۆ پێشنیازه‌كه‌ی تره‌مپ له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.