Erbil 31°C چوارشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:36

سوپای پاسداران: ئەمەریکا بە کردەوە خۆی خستە بەر مەترسی هێرشەکانمان

کوردستان TV
100%

سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەم بەیانییەی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی دەکات و دەڵیت؛ "ئەمەریکا ناتوانێت خۆ لە وەڵامدانەوەی هێزەکانمان دەرباز بکات".

رۆژی یەکشەممە 22ـی حوزەیران، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند؛ "دەرکەوت ئەمەریکا لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پاڵپشت و پلانداڕێژەری ئەو سیناریۆیە بووە، ئەوان نە هێزی پلاندانانیان هەیە و نە دەشتوانن خۆ لە وەڵامدانەوە بەهێزەکەی ئێمە دەرباز بکەن".

سوپای پاسداران هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بە بێ پلانی و لاوازبوونی لە ناوجەکە ناودەبات و دەشڵیت؛ "بە هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانمان، خۆی خستە بەر مەترسی هێرشەکانمان".

زیاتر روونکراوەتەوە؛ "دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران شوێنی هەستان و نیشتنەوەی فڕۆکەکانی ئەمەریکای دەستنیشان کردووە و خراونەتە ژێر چاودێری بۆ بەئامانجگرتن".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە؛ "چەندین جار ئەوەمان دووپات کردووەتەوە، ژمارە و بەربڵاویی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە خاڵی لاوازی ئەو وڵاتەیە و زۆر بە ئاسانی دەستمان پییان رادەگات".

ئەو راگەیەنراوەی سوپای پاسداران لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئەمەریکا هێرشیان کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فەردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانی ئێران و سەرۆکی ئەمەریکا دواتر رایگەیاند، ئێستا بنکەی ئەتۆمی فەردۆ بە تەواوەتی خاپوور کراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.